ئیسپانیا

نیکۆ ویلیامز بەراوردی ئاستی خۆی لەگەڵ یامال دەکات

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز ستایشی ئاستی لامین یامال کرد بەراوردی ئاستی خۆی لەگەڵ ئەو کرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ دەیزن، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا دەتوانێت لە قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بەو شێوەیە درەوشاوە بێت کە لامین یامال لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید درەوشایەوە، ویلیامز زۆر بە راشکاوانە گوتی: نەخێر.

یاریزانە باڵەکەی ئاتلێتیک بلباو کە هاوینی رابردوو لە کاتی سەرکەوتنی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 هاوبەشییەکی ناوازەی لەگەڵ یامالدا هەبوو، درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:

نەخێر، من وەک ئەو یامالە نەفرەتییە باش نیم! یارییەکی ناوازەی کرد، سەیریم کرد, بەڕاستی دڵخۆشم بۆی.

لە چەند مانگی رابردوودا قسە و باس لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ویلیامز بۆ بارسێلۆنا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یەمالەوە بکات، بەڵام لەم دواییانەدا دووپاتیکردەوە کە زۆر دڵخۆشە لە بلباو. ئاتلێتیک بلباو ئێستا لە پلەی چوارەمی لالیگادایە و لە دۆخێکی باشدایە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات.

ویلیامز ئەم هەفتەیە لە ئۆڵدترافۆرد یاری دەکات. یارییەک کە تیایدا ئاتلێتیک بلباو هەوڵدەدات قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکاتەوە کە لە یاری چوون بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی 0-3 دۆڕا. لەلایەکی دیکەوە یامال رۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتەی بارسێلۆنادا دەبینێت لە پێش یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەرمیلان لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. یاریی چوون لە کامپ نوو بە ئەنجامی 3-3 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button