ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی دیاری پرێمەرلیگی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ ئەستێرەی كامیرۆنی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی دەستپێكردووە.

ئێمبوێمۆ لە هاوینی ساڵی 2019 بە بەهای 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، مانچێستەر یونایتد دەچێتە كێبڕكێی گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ و لە گواستنەوەكانی هاوینەی داهاتوودا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوینی رابردوو لیڤەرپوول هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانەكەی داوە و نیوكاسڵیش دەیەوێت تواناكانی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت.

لە راپۆرتەكەی تێلیگرافیشدا هاتووە، روبن ئامۆریم دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی شەیتانە سوورەكان رێكبخاتەوە و پلانی درێژخایەنی بۆ داهاتووی مانچێستەر یونایتد داناوە.

ئێمبوێمۆ لەم وەرزەدا 39 یاریی كردووە و توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات.

براین ئێمبوێمۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button