
یاریگا –
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا، لەنێوان بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان، تیپی دڵخوازی خۆی ئاشکرا کرد بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
بڕیاره سبه‌ی سێشەممە هەردوو یانه لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە میلانۆ رووبەڕووی یەکتر ببنه‌وه، كه لە کاتا‌لۆنیا بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون، براوەی یارییەکەش سەردەکەوێت بۆ یاریی كۆتایی و به‌رامبه‌ر براوه‌ی پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ یاریی ده‌كات.
🤔🇦🇷 La preferencia de Infantino por el Inter de Lautaro Martínez: “Soy hincha, es el equipo de los argentinos”https://t.co/l51rP7R3m6
— Diario Olé (@DiarioOle) May 4, 2025
ئینفانتینۆ میوانی فەخری پێشبڕکێی فۆرمۆلا وه‌ن بوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN پرسیار لە سه‌رۆكی فیفا كرا سەبارەت بە یاریی داهاتووی ئینتەر و بارسا، بە پێکەنینەوە گوتی، جیهان دەزانێت هاندەری ئینتەرم، ئینته‌ر تیپی ئهرجهنتینیهكانه و منیش هانده‌ری ئه‌و تیپه‌م.
هه‌روه‌ها سەرۆکی فیفا گوتیشی، لاوتارۆ مارتینێز رۆلێكی گرنگی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره و كاریگه‌ره و یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكان.