بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە چەند هەفتەی داهاتوودا مان سیتی گرێبەستێکی گرنگ یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەزوویی دەچێتە نێو جێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەکانەوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا گفتوگۆی پێشکەوتوو ئەنجامدەدات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، چەند هەفتەی داهاتوو بۆ سسیتی چارەنووسساز دەبێت لەبارەی رێککەوتنی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست بۆ گواستنەوەی مۆرگان گیپسی ئەستێرەی ئەو یانەیە.

گیپس ئەم وەرزە یەکێکه لە چەکە هەرە کاریگەرەکانی نونو سانتۆی راهێنەر. بەجۆرێک، لە 34 یاریی وەرزەکەدا بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ و 9 ئەسێست رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ئەنجامە باشەکانی نۆتینگهام کە شەڕی گەورەکانی ئینگلتەرا دەکات بۆ گەیشتنی راستەوخۆیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

رۆمانۆ نووسیویەتی لەسەر ئاستی مەرجە کەسییەکان، گرفتێکی گەورە نابینرێت تا یاریزانەکەی ناوەڕاستی هێرشبەریی رووبکاتە سیتیزنس، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە خواستەکانی نۆتینگهامە بۆ هێشتنەوەی مۆرگانی 24 ساڵان.

بابەتی زیاتر

Back to top button