عێراقکوردستان

گازی باکوور توانای یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە و لە توانای یاریزانێکی دیکە بێبەش دەبێت

یاریی پێشمەرگەی سلێمانی و ناسڕیە دواخرا

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەک دابڕان لە یارییکردن بەهۆی پێکان، دانا مستەفا هێرشبەری گازی باکوور بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت.

لە گەڕی 28ـی خولی نایابی عێڕاق، دووشەممە ( 5ـی ئایاری 2025 ) گازی باکوور لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر عەفکی رکابەری یاریی دەکات، دانا مستەفا هێرشبەری گازی باکوور دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت، محەمەد شێرزاد یاریزانی دڵی بەرگری تیپەکە بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات.

بۆ سێیەم یارییە بیلال ساڵح یاریی بۆ گازی باکوور دەکات و دوای پاڵەوان بوونی لەگەڵ شێروانە پەیوەندی بە تیپەکەوە کرووووە، گازی باکوور بە 30 خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت و عەفک 31 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 16ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بریاربوو لە هەمان کات پێشمەرگەی سلێمانی رووبەڕووی ناسڕیە ببێتەوە، بەڵام بە نووسراوی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق هەر دوو یانە ئاگادار کرانەوە کە یارییەکە بۆ رۆژی سێ شەممە ( 6ـی ئایاری 2025 )  دواخراوە و یارییەکەش لە یاریگای سوق شیوخ لە ناسڕیە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button