ئینگلتەرا

هاندەرانی ئارسناڵ هێرش دەکەنە سەر ئۆدیگارد و داوای دوورخستنەوەی دەکەن

Yariga App

مارتن ئۆدیگارد کەوتۆتە بەر شاڵاوێکی گەورەی ناڕەزایی هاندەرانی ئارسناڵ.

ئۆدیگارد کە هاوکات کاپتنی یانەکەیە، تۆمەتبارە بە هۆکاری شکستەکانی یانەکە. دوێنێ گەنەرز دۆڕا بە بۆرنمس و مارتن بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت.

.زیاد لە هەموو رەخنەکان، رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت کە ترسنۆکە و تۆپ نانێرێت بۆ پێشەوە. یەکێک لە هاندەران لە تۆڕی ئێکس نوسیوییەتی

ئارتێتا دەبێت ئەم کوڕە بخاتە سەر کورسی یەدەگ، ئەوەندەی لە دەرەوەی یاری قسە دەکات هێندە لەنێو یاریگا یاری ناکات.

هاندەرێکی دیکە نوسیوییەتی

بێ کەڵکترین یاریزانی ئارسناڵە کە خۆی وەک ئەستێرەیەکی گەورە نیشان دەدات

کەسێکی دیکە دەڵێت

تێناگەم چۆن یەک وەرزی تەواو بەڕێدەکەیت و ئۆدیگارد هەر بە خراپی یاری دەکات. دەبێت پێمان بڵێن چ نهێنییەک لە پشت یاری کردنییەوەیەتی چونکە جێگەی قبوڵ نیە

گەنەرێکی دیکە نوسیوییەتی

ئۆدیگارد یان تۆپ دەگەڕێنێتەوە بۆ دواوە یاخود دەیدات بە ساکا کە لە تەنیشتییەتی. هیچ بەها و نرخێکی دیکە نادات بە یارییەکە

ئۆدیگارد بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکرد بەڵام پاش پێکانەکەی بەهەمان ئاستی جاران نەبینرایەوە. لە تەواوی ئەم وەرزەدا  تەنها دوو گۆڵ و حەوت ئەسیستی هەیە سەرەڕای ئەوەی رۆڵی هێرشبەرانەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button