عێراقکوردستانگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ سزایەکەی سەر هاندەرانی زاخۆ کەم دەکرێتەوە

سبەی لێژنەی تێهەڵچوونەوە بڕیار دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ تانەی لە بڕیاری سزادانەکەی داوە و پێشبینی دەکرێت سزایەکەی سەر هاندەرانی زاخۆ لابدرێت، لە یاریی داهاتوویان لە یاریگای یانەکەیان دەتوانن لەناو یاریگا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سبەی دووشەممە لێژنەی تێهەڵچوونەوە کۆدەبێتەوە و لەبارەی تانەکەی زاخۆ بڕیار دەدات، کە لێژنەی رێککاری بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ بڕیاریداوە، زاخۆ تا کۆتایی ئەم وەرزە یارییەکانی لە یاریگای خۆی بەبێ هاندەرانی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پێشبینی دەکرێت سبەی لێژنەی تێهەڵچوونەوە سزایەکەی سەر هاندەرانی زاخۆ کەم بکاتەوە، هاندەرانی زاخۆ دەتوانن لە یاریی داهاتوو بەرامبەر حدوود لە یاریگا ئامادەبن، کە لە دوو یاریی رابردووی یانەکەیان بەرامبەر زەوڕا و دیالا نەیانتوانی ئامادە بن.

فەرمی؛ چارەنووس و سزایەکانی یارییەکەی نەورۆز و زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یەکلاکرایەوە

زاخۆ لە گەڕی سی و دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەغدا دەبێتە میوانی کارەبا، دواتر لە گەڕی سی و سێیەمی خولەکە لە یاریگای خۆی میوانداریی حدوود دەکات، دوو یاریی دیکەشی لەم وەرزە لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەفتی بەسرە و قوە جەوییە دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، لە یارییەکەی جامی عێراق، هاندەرانی زاخۆ و نەورۆز دەتوانن لەناو یاریگا ئامادەبن و سزایەکە ئەو یارییە ناگرێتەوە کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی بەیەک دەگەن، بەڵام هێشتا کات و شوێنی ئەو یارییە نادیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button