ئیسپانیاگرنگترین

کارلەکار ترازاوە؛ کڵۆپ لە رەتکردنەوەی ریال مەدرید پەشیمان بووەتەوە

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە ریال مەدریدی گوتبوو 'نەخێر'

Yariga App

یاریگا –

کڵۆپ لە رەتکردنەوەی ریال مەدرید پەشیمان بووەتەوە، بەڵام کارلەکار ترازاوە و یانە مەدریدییەکە راهێنەری داهاتووی خۆی دەستنیشان کردووە، ئێستا راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە نەخێرەکەی پەشیمان بووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ریال مەدرید پەیوەندیی بە یۆرگن کڵۆپ راهێنەری ئەڵمانی کردبوو، بۆ ئەوەی لەشوێنی کارلۆ ئەنچیلۆتی ببێتە راهێنەری یانە مەدریدییەکە، بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە یانە ئیسپانییەکەی راگەیاندبوو، لە گەڕانەوەی بۆ کاری راهێنەرایەتی دڵنیا نییە.

مارکا ئاشکرایکردووە، گەرچی کڵۆپ لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەتەوە و ئێستا ئامادەیە ببێتە راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام کارلەکار ترازاوە و ریال مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رێککەوتووە، بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس بگرێتە ئەستۆ.

پێشتر مارکوس بابێل، بەرگریکاری پێشووی لیڤەرپوول و بایرن میونشن رایگەیاندبوو،  زۆر ئەستەمە کڵۆپ ببێتە راهێنەری ریال مەدرید، چونکە وزەی نەماوە.

کڵۆپ (57 ساڵان) لەوەتەی هاوینی 2024 دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول لە کارەکەی دوورکەوتووە، ئێستا وەکو بەڕێوەبەرێکی وەرزشی جیهانی کار دەکات و سەرپەرشتی ئەو یانانە دەکات کە کۆمپانیای ریدبول خاوەنداریەتیان دەکات.

رۆژنامەی مارکا راشیگەیاندووە، ئەلۆنسۆ و ریال مەدرید لەسەر تەواوی وردەکارییەکانی نێوانیان رێکەوتوون، راهێنەرە ئیسپانییەکە رازی بووە لە مۆندیالی یانەکان راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکە بکات.

ئەلۆنسۆ و ئەنچیلۆتی لەگەڵ پێرێز رێککەوتنی شەرەفیان هەیە

بابەتی زیاتر

Back to top button