ئیسپانیاگرنگترین

فلیک چوار یاریزانی بۆ هێڵی بەرگری یارییەکەی ئینتەر میلان دەستنیشانکردووە

ئەی رۆبێرت لیڤادۆڤسکی یاریی دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، ئەرکی یەکەمی لە لالیگا بە تەواوی جێبەجێکرد و لە ئێستاوە بیر لە پلانەکانی هێڵی بەرگری بۆ یارییەکەی ئینتەر میلان دەکات.

رۆژنامەی ئاس لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئالێخاندرۆ بالدێ ناتوانێت بەشداری یارییەکەی ئینتەر میلان بکات و فلیک لە پلانەکانی دوورخستووەتەوە.

هەرچەندە فلیک بە تەواوی هیوای بە گەڕانەوەی بالدێ بۆ پێکهاتەی سەرەکی بوو، بەڵام هیواکانی زوو لەباربران و ئێستا بیر لە شوێنگرەوەکان دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، فلیک دەیەوێت ئینیگۆ مارتینێز وەکو باڵی چەپی بەرگری یاریی پێبکات، هاوشێوەی گێمی دووەمی یاریی رابردووی بارسا بەرامبەر ئینتەر میلان لە مۆنجویک.

جیا لە مارتینێز، فلیک پلانی داڕێشتووە، ئێریک گارسیا وەکو باڵی راستی بەرگری یاریی پێبکات و هەریەکە لە رۆناڵدۆ ئاراوخۆ و پاو کوبارسی، وەکو دڵی بەرگری یاریی بکەن.

هەرچەندە پێنجشەممەی رابردوو، هەواڵی ئەرێنی لەبارەی ئامادەیی بالدێ بۆ یارییەکە بڵاوبوونەوە، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، بالدێ بەتەواوی ئامادەنییە و تەنانەت بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی بارسا بەرامبەر ریال ڤۆیادۆلید لە لالیگا نەکرد، چونکە بڕیاربوو چەند خوولەکێک یاریی بکات.

فلیک نایەوێت پەلە بکات و تیمی پزیشکی بارسێلۆنا، کار لەسەر ئامادەکردنی بالدێ بۆ یاریی ئێل کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید لە 11ی ئەم مانگە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدا دەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە مەشقەکانی بە تەواوی دەستپێبکاتەوە. پێشبینی دەکرێت 25-30 خوولەک بەشداری یارییەکەی ئینتەر میلان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button