ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | بۆچی فلیک بە تووڕەیی یاریگای جێهێشت؟

لێکدانەوەی جیاواز بۆ کاردانەوەی فلیک دەکرێت...

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە دوای تەواوبوونی یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ریال ڤۆیادۆلید، تووڕەیەکی بێوێنەی دژی یاریزانانی پیشاندا.

بارسێلۆنا 1-2 یارییەکەی بردەوە و لە پێشەنگایەتی لالیگا مایەوە، بەڵام فلیک لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نەبوو.

بردنەوەکەی بارسێلۆنا، پاڵنەرێکی مەعنەویی گەورەیە بەر لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان، کە بڕیارە سێشەممە لە یاریگای جیوزێپی میاتسا بکرێت.

تووڕەییەکەی فلیک دوای رەفتارێکی نامۆی راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەرکەوت. دوای فیکەی کۆتایی یارییەکە، فلیک دەستبەجێ یاریگای جێهێشت و چووە ژووری جلگۆڕین، پێچەوانەی جارانی پێشوو، کاتێک لەگەڵ یاریزانەکان دەمایەوە و سڵاو و دەستخۆشی لە هەمووان دەکرد.

هەرچەندە بارسێلۆنا بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەک یارییکرد، بەڵام یارییەکەی بردەوە و لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە ئامادەیی جەستەیی و دەروونی ئەستێرە سەرەکییەکانی کرد.

بارسا لە دوای یارییەکەی ئینتەر، یەکشەممە کلاسیکۆیەکی دیکە لە لالیگا لەگەڵ ریال مەدرید دەکات و ئەو یارییە، بە رێژەیەکی زۆر ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا یەکلاییدەکاتەوە.

فلیک بە 79 خاڵ پێشەنگی لالیگایە بە جیاوازی حەفت خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید کە یارییەکی کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button