
یاریگا –
تاوەكو دێت لە كۆتایهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە نزیكدەبینەوە و ریال مەدریدیش خەریكە وەرزێكی بێ نازناو بەڕێدەكات.
یانە شاهانەكە لەم وەرزەدا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ كرایە دەرەوە و لە یاریی كۆتایی جامی شا و سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا شكستیهێنا و تەنیا نازناوی لالیگا ماوە هەوڵی بەدەستهێنانی بدات.
El Real Madrid ya diseña su verano más movido de la década https://t.co/Rd91NwWiiD
— Relevo (@relevo) May 4, 2025
تۆڕی رێلیڤۆ زانیارییەكانی مێركاتۆی هاوینەی ریال مەدرید ئاشكرا دەكات.
- ریال مەدرید پلانی هاوینێكی پڕ لە جموجوڵی هاتن و رۆیشتنی یاریزانانی داناوە.
- داهاتووی ئانچێلۆتی تەواو لە ریال مەدرید دوورە.
- كارلۆ گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل واژۆ كردووە و لە دوای كۆتاییهاتنی لالیگا ریال مەدرید جێدەهێڵێت.
- سانتیاگۆ سۆلاری بە كاتی و بۆ یارییەكانی مۆندیالی یانەكان ئەركی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید وەردەگرێت.
- ریال مەدرید دەیەوێت پێش هاتنی هەر یاریزانێک یاریزانێكی یانەكەی بەڕێبكات.
- خێسوس ڤایێخۆ لە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە لە هاویندا یانەكە جێدەهێلن.
- ئەگەر مۆدریچ رازی ببێت مووچەكەی كەم بكاتەوە ئەوا دەمێنێتەوە.
- رۆدریگۆ چاوەڕێی هاتنی چابی ئاڵۆنسۆ دەكات تاوەكو بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.
- ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی رۆدریگۆ دەكاتەوە، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەكە دەدەن و یانەكە 100 ملیۆنی وەك نرخی هێرشبەرەكەی دیاریكردووە.
- گارسیا و مێندی نایانەوێت مەدرید جێبهێڵن، بەڵام یانەكە دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.
- لوكاس ڤازكێز بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە بەڵام ئەگەری رۆیشتنی زیاترە.
- پلانی ریال مەدرید بۆ مێركاتۆی هاوینە ( گرێبەستكردن لەگەڵ ئالێكساندەر ئارنۆڵد، یاریزانێكی دڵی بەرگری، یاریزانێكی باڵی چەپ، ناوەڕاستكارێك و هێرشبەرێك).
- ڤینیسیۆس جونیۆر لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نزیكە.
- سالیبا ئامانجی یەكەمی ریال مەدریدە بۆ بژاردەی دڵی بەرگری.
- ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری دەیڤد ئالابا ببێت.