
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

هەفتەی رابردوو لیڤەرپوول بەفەرمی بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.
چێڵسیش دەیەوێت كورسیەكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستبهێنێت.
لەم وەرزەدا رێدز لە 34 یاری 25 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و 2 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا چێڵسی لە 34 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە و نۆ یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 60خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ سانچێز، ئێنكونكو ، مارك گێی، فۆفانا، كیڵمان و مودریك رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا رێدز بە بێ جۆ گۆمێز رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئاڕنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز