ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V سێلتا ڤیگۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 34ی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 15:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تا دێت لە كۆتاییهاتنی ئەم وەرزەی خولەكان نزیكدەبینەوە و لە لالیگاش ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە هەیە.

لەم هەفتەیەدا ئاتلێتیكۆ مەدرید یەكسان بوو بەوەش لە بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا تەواو بێهیوا بوو، هەروەها بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤایادۆلیدی بردەوە و بە كاتی جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ حەوت خاڵ بەرزكردەوە.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 33 یاریی 22 بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و 5 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆ لە 33 یارییدا سیازدە یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێت.

ریزبەندی لالیگا لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ رۆدریگۆ، رودیگەر، ئالابا، مێندی، كاماڤینگا، كارڤاخال و مێلیتاو رووبەرووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.

سێلتا ڤیگۆ بە بێ كارل ستارفێڵت بەرامبەر یانە شاهانەكە یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، چوامینی، گارسیا

گولەر، سێبایۆس، ڤالڤێردێ، بێڵینگهام

ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ

گوایتا

رۆدریگێز، ئالۆنسۆ، دۆمینیگێز، مینگوێزا

بێڵتران

كارێیا، ئاسپاس، سۆتێلۆ، گۆنزالێز

ئێگلاسیاس

بابەتی زیاتر

Back to top button