
یاریگا –
لە دیمەنێکی ناوازە و دەگمەندا، جێمی ڤاردی رۆڵی ناوبژیوان دەبینێت.
لە هەفتەی 35ی خولی لێستەر سیتی میوانداریی ساوسامپتنی کرد کە پێشتر هەردوو یانە دابەزینیان بۆ چامپیۆنشیپ مسۆگەرکردبوو، دیمەنێکی جێمی ڤاردی سەرنجەکانی بۆ لای خۆی برد و زیاتر لە ئەنجامی یارییەکە بایەخی پێدرا.
لە خولەکی 31ی یارییەکە جۆردان ئایۆ بەر ناوبژیوانی یارییەکە کەوت و ئەویش بە ئازارەوە لە زەویدا دەتلایوە.
لەو کاتەدا کە بەشێک لە یاریزانانی هەردوو تیم سەرگەرمی درێژەدانبوون بە یارییەکە، ڤاردی رادەکاتە هانای ناوبژیوانەکەوە و بۆ وەستاندنی یارییەکە فیکفیکەکە لە دەستی ناوبژیوانەکە بەرزدەکاتەوە و فیکەی وەستان لێدەدات.
ئەگەرچی کارێکی رێگەپێدراو نییە بۆ یاریزانێک ئەنجامی بدات، بەڵام چونکە نیازەکەی مرۆڤدۆستی و پیشاندانی رۆحی وەرزشیی بوو، بۆیە ئەوەی ئەفسانەکەی لێستەر پێی هەڵسا، بەرز نرخێنرا.
لقطة للتاريخ ..
الحكم سقط فذهب اليه جيمي فاردي ليصفر مكان الحكم
😂😂😂😂💀💀💀💀💀
pic.twitter.com/wyDnXFJqSo— EPL World (@EPLworld) May 3, 2025
بۆ زانین، لە یارییەکەدا هەردوو یاریزان ڤاردی و ئایۆ گۆڵەکانی لێستەریان تۆمارکرد.
هەفتەی رابردووبوو ڤاردی بڕیاری رۆیشتنی دا دوای 13 ساڵ لە پۆشینی درێسی رێوییەکانی ئینگلتەرا کە چەندین ژمارەی ناوازە و دەستکەوتی لەگەڵیاندا چنیەوە.