پێش جەنگە مەزنەکەی چوارشەممە پاریس پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –
پاریس سانجێرمان پێکانی یاریزانێکی کاریگەری یانەکەی راگەیاند پێش تەنها سێ رۆژ لە رووبەڕووبوونەوەکەی ئارسیناڵ.
چوارشەممەی ئەم هەفتەیە پی ئێس جی لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ئارسیناڵ دەکەن کە یاریی چوونیان 0-1 لە بەرژەوەندی فەڕەنسیەکان کۆتایی پێهات بە گۆڵێکی عوسمان دێمبێڵێ.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی یانەکە کە سەرچاوەکانی دیکەش بڵاویانکردووەتەوە، دێمبێڵێ تووشی پێکان هاتووە لە رانیدا و پێکانەکەشی کرژبوونی ماسوولکەکانێت.
هەر لە درێژەی راپۆرتەکەدا پاریس بۆ رەواندنەوەی نیگەرانیی هاندەرەکانی، ئەوەی نووسیوە کە دۆخی ئەستێرەکەیان بەشێوەیەکی ئەرێنی باشبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و پێشدەکەوێت.
🚨⚠️ Ousmane Dembélé has been diagnosed with a hamstring injury as muscle strain in his right thigh, PSG confirms.
His situation is “evolving, progressing favorably”, per club’s official report. pic.twitter.com/Ud4sJds6yx
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 2, 2025
عوسمان ئەم وەرزە باشترینی خۆی پێشکەشی تیمکەی دەکات و چەکێکی سەرەکی لویس ئێنریکی راهێنەرە. لە 45 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 45 بەشداریکردنی گۆڵە (33 گۆڵ 12 ئەسێست). ئەوەش وایکردووە ناوی وەک پاڵێوراوێکی بردنەوەی باڵۆندۆر بهێنرێت.