جیهانگرنگترین

ریاز مەحرەز، جادووگەری کردنەوەی گرێکوێرەکان

Yariga App

یاریگا –

ریاز مەحرەز بەردەوامە لە چنینەوەی نازناوە گەورەکان و لە ئاسیاش چنگی لە جامێکی گەورە گیربوو.

مەحرەز کە هاوینی 2023 لە مانچێستەر سیتیەوە بە بڕی 30 ملیۆن پاوەندەوە روویکردە ئەهلی، هیوای یانە سعوودیەکە ئەوەبوو هاوشێوەی لێستەر سیتی و مان سیتی بەخت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و بە نازناوە بەدەستنەهاتووەکانیان شادبکاتەوە. ئەوەش ئەمشەو روویدا کاتێک یانەکەی بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

ئەو یاریزانە کاتێ هێشتا یاریزانی لێستەر بوو، توانی وەرزی 2015-2016 رێویەکان بکاتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.

دواتر جادووەکەی خۆی گواستەوە بۆ مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیەش بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا چامپیۆنزلیگیان بردەوە لە وەرزی 2022-2023. ئەوە جگە لە چوارجاریش پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.

ناوبراو لە مێژووی هەڵبژاردەی جەزائیریشدا هەر یادەوەریی لەبیرنەکراوی تۆمارکردووە. توانی لەگەڵ هاوتیمەکانیدا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2019 ئەو هەڵبژاردەیە بکات بە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

رۆڵی مەحرەز لە بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە بۆ ئەهلی ئێجگار گەورەبوو.

ناوبراو خاوەنی 17 بەشداریکردن بوو لە گۆڵەکانی یانەکەیدا (9 گۆڵ و 8 ئەسێست)

بابەتی زیاتر

Back to top button