
یاریگا –
رێککەوتنی نێوان ریال مەدرید و فەنەرباچێی، یانەکەی پێشووی ئاردا گولەر، پاداشتی زیادەی لەخۆگرتبوو، کە تاوەکوو ئێستا یانە تورکییەکە سوودی دارایی لە یانە مادریدیەکە بەدەست دەهێنێت.
ئاردا گولەر بەردەوامە لە پێدانی سوودی دارایی بە یانەکەی پێشووی. لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بارسێلۆنا 50هەمین یاری فەرمی خۆی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجامدا (لەم وەرزەدا 38 یاری و وەرزی رابردووش 12 یاری)، کە داهاتی چوار ملیۆن یۆرۆی بۆ فەنرباچێ دەبێت.
بە گوێڕەی سەرچاوە تورکییەکان، ریال مەدرید پێویستە ئەم پاداشتە چوار ملیۆن یۆرۆیە بداتە یانە تورکییەکە کە ئێستا لەژێر سەرپەرشتی خۆزێ مۆرینیۆدایە. فەنەرباچێ دوو وەرز لەمەوبەر ئاردا گولەری بە 24 ملیۆن یۆرۆ بە ریال مەدرید فرۆشت، بەڵام هێشتا دەتوانێت سوود لە پاداشتی زیادە وەربگرێت کە لە گرێبەستەکەدا دیاری کراوە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ریال مەدرید و فەنەرباچێ، بۆ هەر 25 یارییەک کە ئاردا گولەر بۆ ریال مەدرید بیکات، پاداشتی دارایی دوو ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. بەم شێوەیە فەنەرباچێ دەتوانێت بەم شێوەیە تا 10 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشتی زیادە بەدەستبهێنێت.
جگە لەوەش لە بڕگەیەکی دیکەی گرێبەستەکەیاندا نووسراوە کە یارییەکی دۆستانە لەنێوان ریال مەدرید و فەنەرباچێ بەڕێوەدەچێت. تا ئێستا وردەکاری سەبارەت بە کات و شوێنی یارییەکە رانەگەیەندراوە.
ئاردا گولەر تا ئێستا لە 50 یاریدا بۆ ریال مەدرید بەشداری کردووە و 9 گۆڵ و 12 ئەسیستیشی تۆمارکردووە.