ئه‌مریکا

سوارێز: شێوازی یاریی کردنم لەگەڵ مێسی گۆڕاوە

Yariga App

یاریگا –

لویس سوارێز و لیۆنێل مێسی پێشتر لە بارسێلۆنا پێکەوە یارییان کردووە، ئێستاش لە ئینتەر مەیامی بەیەکەوە و بە شێوەیەکی جیاواز درێژە بە هاوکارییەکانیان دەدەن.

مێسی و سوارێز لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2020 لە بارسێلۆنا دوانەیەکی ئاگرین بوون، لە وەرزی 2014/15 توانیان سێ یانە بەدەست بهێنن. ئێستا مێسی و سوارێز کە لە ئینتەر مەیامی یەکتریان گرتووەتەوە، رەخنە لە شێوازی یاریکردنیان دەگیرێت، هەندێک پێیان وایە ئەم دوو یاریزانە بە هیچ شێوەیەک هاوشێوەی پێشووترنین و ئێستا ناتوانن رابکەن.

لویس سوارێز سەبارەت بە گۆڕانی شێوازی یاریکردنی لەگەڵ لیۆنێل مێسی گوتی:

ئێستا شێوازی یاریکردنم لەگەڵ مێسی جیاوازە، مێسی چیتر پاسی درێژم بۆ نانێرێت وەک ئەوەی لە بارسێلۆنا بووین، دەزانێت چیتر وەک جاران چالاک و خێرا نیم و ناتوانم پاسی لەو شێوەیە کۆنتڕۆڵ بکەم، ئێستا مێسی پاسی راستەوخۆم پێدەدات و تۆپەکە دەخاتە بەردەمم، چونکە دەزانێت چیتر ناتوانم تۆپە درێژەکان کۆنتڕۆڵ بکەم.

شایەنی باسە لویس سوارێز تەمەنی 38 ساڵە تاوەکوو ئێستا لە یاریی کردن بەردەوامە و بە گوێڕەی دەنگۆکان پلانی وایە لە دوای جامی جیهانی یانەکان ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button