ئیسپانیا

پۆلیسی ڤایادۆلید بۆ یارییەکەی ئەمشەو رێوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر

Yariga App

یاریگا –

پۆلیسی ڤایادۆلید، یاوەری پاسی یاریزانانی بارسێلۆنا تاوەکوو شوێنی مانەوەیان دەکات و هاوکات هۆشداریی تووندیشیان بە هاندەرانی یانەکە کاتالۆنییەکە داوە.

پۆلیس رۆژی هەینی هۆشداری داوەتە هاندەرانی بارسا بەهیچ شێوەیەک بۆ پێشوازیکردن یان بەڕێ کردنی یاریزانانی بارسێلۆنا نەڕۆنە فڕۆکەخانەی ڤایادۆلید. تیپەکە راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەوە بە پاس دەگوازرێتەوە بۆ هۆتێل و هیچ دەرفەتێک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ یاریزانەکان نامێنێت.

جاسینتۆ کانالێس، نوێنەری حکومەت لە شاری ڤایادۆلید، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

بە گوتەی نوێنەرایەتی حکومەت‌‌، رێوشوێنی توندیان لە گەراجی فڕۆکەخانە گرتووەتە بەر و وەستانی هەر ئۆتۆمبێلێک لە دەوروبەری و لە رێگەی چوونە ناو فڕۆکەخانە بە توندی سنووردار کردووە.

پۆلیسی ناوخۆیی یاوەری تیپی بارسێلۆنا بۆ گەیشتنیان بۆ هۆتێل لە ئارۆیۆ دی لا ئینکۆمیێندا (ڤالادۆلید) دەکەن. هەروەها پۆلیسی نیشتیمانی بەرپرسیار دەبێت لە گواستنەوەی تیپەکە بۆ یاریگا و یاوەریکردنیان بۆ فڕۆکەخانە بۆ گەڕانەوەیان بۆ بارسێلۆنا.


لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی پۆلیسی نیشتمانی، پۆلیسی شارەوانی، هێزە ئەمنییەکانی تایبەت، و نوێنەرانی یانەکان ئامادەبوون. رێوشوێنە ئەمنییەکان بەھۆی ئەو جەماوەرە زۆرەی کە چاوەڕوان دەکریت بۆ یارییەکە ئامادە ببن و کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی پێش یاریی گروپەکانی هاندەرانی ریال ڤایادۆلید بەھۆی بارودۆخی ئێستای یانەکە، رێوشوێنە ئەمنییەکان زیاتر کردووە.

نووسینگەی نوێنەرایەتی هۆشداریدا لەوەی کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری فڕێدانی هەر شتێک، هەلواسینی تیفۆ لە ستاندەکانەوە لەسەر رێگای یاریگاوە، دەتوانێت ببێتە هۆی پێبژاردنی تا سێ هەزار یۆرۆ بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە وەرزشدا.

ڤایادۆلید و بارسێلۆنا بڕیارە ئەمشەو لە گەڕی 34 لالیگا لە یاریگای خۆسێ زۆرێیا کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی یەکدی ببەنەوە و بارسێلۆنا بۆ یەکلایی کردنەوەی نازناوی لالیگا و هێشتنەوەی جیاوازی خاڵەکانی لەگەل ریال مەدرید پێویستی بە سێ خاڵی ئەم یارییە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button