ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان چۆن ئێندریک رازیدەکات؟

خلێفی پاداشتێکی دارایی گەورەی ئامادەکردووە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان لە هەوڵی وەشاندنی گورزێکی توندە لە ریال مەدرید.

پێگەی ریال مەدرید کۆنفیدێنشیاڵ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئامادەیە مووچەی ئێندریک، ئەستێرەی ریال مەدرید دوو  ئەوەندە لێبکات و لە هاوینی داهاتوودا، بیگوازێتەوە ریزەکانی.

ئێندریک هاوینی رابردوو لە پالمێراسەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا بەشداری لە 709 خوولەکدا کردووە و داوای بەشداری زیاتر دەکات.

یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرەرای کەمی بەشدارییەکانی، هەشت گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە، بۆیە سەرنجی پاریسی راکێشاوە و یانەکەی ناسڕ خلێفی، ئامادەیە مووچەکەی دوو ئەوەندە لێبکات و گەرەنتی بەشداریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی پێبدات.

بەڵێنە داراییە گەورەکەی پاریس، لەوانەیە کێشە بۆ مانەوەی ئێندریک لە نێو ئەستێرەکانی نەوەی سێیەمی گالاکتیکۆس دروستبکات.

دوور لە کەیسی ئێندریک، سبەی یەکشەممە ریال مەدرید یارییەکی گرنگ لە لالیگا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button