ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول بڕیار لەسەر ئامانجی بارسێلۆنا دەدات

هەڵمەتێکی فراوان لە ئانفیڵد دەستپێدەکات...

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بۆ پارێزگاریکردن لە ئەستێرەکانی، هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکات و گرێبەستی زۆربەیان نوێدەکاتەوە.

پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، نایەوێت سیناریۆی محەمەد سەڵاح، ڤیرجیڵ ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد نوێبکاتەوە، بۆیە پلانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکانداوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لویس دیاز دەستپێدەکات، چونکە ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە بەشێکە لە پلانە درێژخایەنەکەی لیڤەرپوول.

لیڤەرپوول درکی بە مەترسییەکانی بارسێلۆنا کردووە، چونکە ماوەیەکی درێژە چاویان بڕیوەتە دیاز، جیا لە بارسا، چەند یانەیەکی سعوودیش ئامادەن پارەی گەورە بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن.

تەنیا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی دیاز لە لیڤەرپوول ماوە و لەدوای یەکلاییکردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ، لیڤەرپوول هەڵمەتی بازاڕی گواستنەوەکان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی دیاز دەستپێدەکات.

لیڤەرپوول ئامادەیە مووچەی دیاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە، بەڵام رێگەنادات لە سنووری مووچەی گشتی یانەکە بچێتە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button