
یاریگا –
یانەی پاریس دوای 46 ساڵ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە خولی لیگ وەنی فەڕەنسا.
پاریس FC، وەرزی داهاتوو بەشداری لە لیگ وەن دەکاتەوە، ئەمەش دوای یەکسانبوونی 1-1 لەگەڵ یانەی مارتیگس و بەم ئەنجامەش، سەرکەوتنی بۆ لیگ وەن مسۆگەرکرد.
پێشتر لۆریان گەیشتنی بە لیگ وەن یەکلاییکردبووەوە، پاریسیش بووە دووەم یانە گەیشتنی بە لیگ وەن یەکلایی بکاتەوە.
یەکەمجارە لە 35 ساڵی رابردوودا، دوو یانەی پاریسی پایتەخت بەشداری خولێکی ناوخۆیی بکەن.
لەم دواییەدا، بێرنارد ئارنۆو، ملیاردێری فەڕەنسی و خاوەنی کۆمپانیای لەکژەری لوی ڤیتۆن یانەکەی کڕیەوە و ئامانجیانە، لە چەند ساڵی داهاتوودا، پاریس FC بکەنە یەکێک لە باشترینەکانی ئەوروپا.
یانەکە بڕیاریداوە، یاریگای چارلێتی جێدەهێڵن و وەرزی داهاتوو لە یاریگای ژان بوان یاریی دەکەن، ئەم یاریگایە دەکەوێت بەرامبەر یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە پاریس سانجێرمان.