ئینگلتەراگرنگترین

دی بڕۆین پەیامێکی توند بۆ مانچێستەر سیتی دەنێرێت

''دەتوانمم لێرە یاریی بکەم''

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی بڕۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە تۆمارکردنی گۆڵێک، هاوکێشەی چارەنووسی لە قەڵای ئیتیحاد گۆڕی.

ئەستێرە بەلجیکییەکە، مانگی رابردوو لە بەیاننامەیەکدا، جێهێشتنی مان سیتی لە کۆتایی ئەم وەرزە ئاشکراکرد، شەوی رابردوو لە گەڕی 35ی پرێمەرلیگ، تاکە گۆڵی یارییەکەی بەرامبەر وۆڵڤز کرد و هیواکانی گەیشتنی تیمەکەی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو زیادکرد.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، دی بڕۆین شۆک بوونی خۆی لە بێدەنگی مان سیتی و پێشکەش نەکردنی ئۆفەر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پیشاندا و دووپاتیکردەوە، نازانێت لە ماوەی داهاتوودا چی روودەدات.

تەنیا دەمەوێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەم، دەزانم یەک یاریم لەم یاریگایە ماوە، بەڵام هەوڵدەدەم ئەرکی خۆم بە تەواوی جێبەجێ بکەم، ئەمەش کاری هەمیشەیی من بووە.

زۆرێک لە هاوتیمەکانم قسەیان لەگەڵدا کردووم و خەمبارن بە ماڵئاوایی من، بەڵام هەندێکجار ژیان بەمشێوەیە دەبێت.

بەداخەوە نازانم داهاتوو چی بۆ من هەڵگرتووە، بەڵام ئەوەم پیشانداوە دەتوانم لێرە یاریی بکەم.

پێنجشەممەی رابردوو، تۆڕی ESPN بڵاویکردبووەوە، یانەی چیکاگۆ فایەری ئەمریکی گفتوگۆی لەگەڵ دی بڕۆین کردووە و باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریکی کردووە.

دی بڕۆین لە ساڵی 2015ەوە 16 نازناوی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێناوە، دیارترینیان شەش نازناوی پرێمەرلیگ و نازناوێکی چامپیۆنزلیگە، جیا لەمەش دووجار بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دەستنیشانکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پرسیاری گۆڕینی هاوکێشەی ئێستای دی بڕۆین و ئەگەرەکانی مانەوەی لە مان سیتی لە گواردیۆلا کرا و بەمشێوەیە وەڵامیدایەوە؛

باشترینم بۆ کێڤن دەوێت، بۆیە پڕکردنەوەی شوێنی ئەم جۆرە یاریزانانە نزیکە لە مەحاڵ و دۆخەکەی وەکو ئەوەیە کە بڵاوکراوەتەوە.

دوا یاریی دی بڕۆین لە 20ی ئەم مانگەیە لە یاریگای ئیتیحاد و بەرامبەر بۆرنمس یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button