ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا رێزێکی بێوێنە لە لیڤەرپوول دەگرێت

دەمانەوێی ئیلهام بە یاریزانان ببەخشێت...

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی دروستکردنی رێڕەوی شەڕەف بۆ لیڤەرپوول پشتڕاست دەکاتەوە.

سبەی یەکشەممە، لیڤەرپوول و چێڵسی لە گەڕی 35ی پرێمەرلیگ لە ستامفۆرد بریج رووبەڕووی یەکتردەبنەوە و بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی چێڵسی رێڕەوی شەڕەف بۆ یاریزانانی لیڤەرپوول دروستدەکەن، ئەمەش دوای بردنەوەی 20مین نازناوی پرێمەرلیگ.

دروستکردنی رێڕەوی شەڕەف، کولتوورێکی دێرینی تۆپی پێی ئینگلتەرایە و مارێسکا پابەندبوونی یانە لەندەنییەکە دووپاتکردەوە.

دروستکردنی رێڕەوی شەڕەف دابونەریتێکی دێرینە و دەبێ بکرێت، لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی بردووەتەوە و شایەنی رێزلێنانن، هیوادارم ئێمەش بەزوویی ببینە پاڵەوان.

کەتیبەکەی مارێسکا لە نیوەی یەکەمی وەرز، وەکو رکابەرێکی توندی سەر نازناوەکە دەبیندران، بەڵام لە نیوەی دووەمدا پاشەکشەیان کرد و ئێستا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدان.

لە 18 یاریی رابردوودا، چێڵسی تەنیا حەفت یاریی بردووەتەوە و لە 2017ەوە نازناوی پرێمەرلیگیان نەبردووەتەوە.

چێڵسی بە پلەی پێنجەمیش دەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەرکی قورسە، چونکە چێڵسی یاریەکانی داهاتووی لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد، مانچێستەر یونایتد، نۆتینگهام فۆڕێستە، جگە لە شەیتانە سوورەکان، هەردوو یانەکەی دیکە لە پێناو بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەجەنگن.

لەسەر ئاستی ئەوروپاش، چێڵسی بەربژێرێکی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوی کۆنفڕانس لیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button