
یاریگا –
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دوای جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە داهاتووی خۆی ئاشکرا دهكات كه ماوەی 9 ساڵە راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتییە، گرێبەستی ئێستای تاكو مانگی حوزەیرانی 2027 دەبێت.
گواردیۆلا رایگهیاند،دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەم لەگەڵ مان سیتی، لهوه دڵنیام واز لە ڕاهێنەرایەتی دههێنم، نازانم بهیهكجاری یان نا، بهڵام پشووێك دهدهم.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەمگوت لە کۆتایی وەرزدا مانچستەر سیتی بەجێدەهێڵم، گوتم کاتێک کاتەکانم لێرە کۆتایی دێت پشوویەکم دەبێت.
روونیشکردەوە، هەموو راهێنەرەکان ئاواتەخوازن سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی یادگاری خۆشیان هەبێت، بەڵام پێموایە هاندەرانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی چێژیان لە سەیرکردنی یارییەکانی تیپەکانم وەرگرتووە.
“I don’t know…I will take a break”
Pep Guardiola addresses his future at Manchester City amid reports linking him with a departure 😯 pic.twitter.com/UVLnVYgTgF
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) May 2, 2025
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کاتێک دەمرین خێزانەکانمان بۆ ماوەی دوو سێ رۆژ دەگرین، دواتر کۆتایی دێت و لەبیر دەکرێیت، لە ژیانی راهێنەرانیشدا باش و خراپ هەن، گرنگ ئەوەیە باشەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر لەبیر خهڵك بمێننهوه.
سەبارەت بە بۆچوونی خۆی لەسەر ئهم وەرزهی مانچێستەر سیتی، گوتی، ساڵێکی پڕ لهوانهبوو، تەنها هۆکارێك نییە کە ئەمساڵ بۆ ئێمه قورس بێت، وردەکاری زۆر هەبوو، ساڵێک بوو پڕ بوو لە فێربوونی وانهی نوێ بهتایبهت بۆمن.
🗣️ Pep Guardiola: “Let people remember me however they want… I hope the fans of Barcelona, Bayern Munich, and Manchester City had a good time watching my teams play.” pic.twitter.com/oKwWCh5f4N
— The Touchline | Football Coverage (@TouchlineX) May 2, 2025
لە کۆتاییدا گوتی، دەمزانی لە شوێنێکدا دەکەوین، زۆرجاریش كهوتووین، بهڵام بهباشی گهڕاینهوه، ئەوەی لە ماوەی دە یان نۆ ساڵی رابردوودا کردوومانە ناوازە بووە، بەڵام ئێستا دەبێت دابنیشین و فێربین هەوڵبدەین لەوە تێبگەین کە پێویستە بۆ داهاتوو چی بکەین.
گواردیۆلا لە ساڵی 2016 بووه راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، توانی 6 نازناوی پریمەرلیگ و یەک نازناوی چامپیۆنزلیگیش لهگهڵ یانهكه بباتهوه.
ئەم وەرزە بۆ تیپەکەی گواردیۆلا قورس بوو، چونکە نەیتوانی پارێزگاری له نازناوی پریمەرلیگ بكات و له بردنهوهی نزناوی چامپیۆنزلیگیش شكستی هێنا.