ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ئانچێلۆتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتوویدا

رۆژنامەی ئاس دوایین پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات...

Yariga App

یاریگا –

خەریکە چیرۆکی کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل یەکلاییدەبێتەوە.

رۆژنامەی ئاس لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی و ئێدنالدۆ رۆدریگێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل رێککەوتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل بە رۆژنامە ئیسپانییەکەی راگەیاندووە، 12ی ئەم مانگە، ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل گرێبەستەکەیان واژۆ دەکەن، ئەمەش دوای تەواوبوونی یاریی کلاسیکۆ.

بەگوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئانچێلۆتی و یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، دوای تەواوبوونی لالیگا، کارلیتۆ دەچێتە بەڕازیل و ئەرکە نوێیەکەی دەستپێدەکات.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل، چەندین ساڵە خەون بە کارلۆ دەبینێت، هەرچەندە لە سەرەتای چیرۆکەکە، ئێدناڵدۆ بە رازیکردنی کارلۆ گەشبین نەبوو، بەڵام ئێستا گەشبینییەکی زۆر لە یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیلدا هەیە.

خۆرخێ خێسوس بژاردەی B

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس بێت، خۆرخێ خێسوس، راهێنەری لەکارلادراوی هیلالی سعوودی بژاردەی دووەمی سەر مێزی گفتوگۆکانی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل بوو.

خۆرخێ خێسوس، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی هیلالدا کرد، تاوەکو بگاتە رێککەوتنێک لەسەر جیابوونەوەیان، هەرچەندە دەزانێت کە بژاردەی یەکەم نییە، بەڵام خەونێکی گەورەیە بۆ راهێنەرە پۆرتوگالییەکە و دەیەوێت هەوڵی بۆ بدات.

خێسوس دەمێکە چاوەڕێی تەلەفۆنێکی یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیلە، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانە سعوودییەکە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا و خولی رۆشن، درەنگانێکی شەوی رابردوو، هیلال خێسوسی لە پۆستی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button