ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید چۆن کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر دەکات؟

ئانچێلۆتی سەریلێشێواوە ....

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام بەشداری مەشقەکانی دوێنێی ریال مەدریدی نەکردووە و مەترسی لە توندبوونی پێکانەکەی هەیە.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێنجشەممە بێڵینگهام هەستی بە ئازارێکی بچووک لە ماسوولکەی رانی کردووە. سەرەڕای ئەم پەرەسەندنە، تیمی پزیشکی یانەکە گەشبینن و وەکو هەنگاوێکی خۆپارێزی رێگەی بە بەشداریکردنی بێڵینگهام لە مەشقەکاندا نەدا.

تاوەکو ئێستا ئامادەیی بێڵینگهام بۆ یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ روون نەبووەتەوە و کارلۆ ئانچێلۆتی چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکییە، تاوەکو دوا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی بدات.

زۆربوونی ژمارەی یاریزانانی پێکراوی مەدرید، ئانچێلۆتی ناچارکردووە گۆڕانکاری گەورە بکات، بەتایبەتی لە هێڵی بەرگریدا. پێشبینی دەکرێت فران گارسیا لە باڵی چەپ یاریی بکات، راوول ئاسێنسیۆ و ئۆرێلیەن چوامینیش لە دڵی بەرگری و لوکاس ڤازکێزیش لە باڵی راست.

ریال مەدرید بە هەموو شێوەیەک چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە، چونکە بە لەدەستدانی خاڵی یارییەکە، دەرفەتی بردنەوەی لالیگای زۆر کەمدەبێتەوە و هەفتەی داهاتووش، یاریی کلاسیکۆی لە مۆنجویک بەرامبەر بارسێلۆنا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button