ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناوێكی نوێ بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە و ئەمجارە ناوێكی نوێ بە پەیوەندیكردن بە یانە شاهانەكەوە بەستراوەتەوە.

سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گۆڕینی راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری وەرزشی لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامن.

ریال مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانی بەتایبەت یاریزانانی هێڵی بەرگری دەیناڵاند و نزیكە لەوەی وەرزێكی بێ نازناو كۆتایی پێبهێنێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید گرنگی بە گەڕاندنەوەی تیۆ هێرناندێز یاریزانی فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەدات.

تیۆ هێرناندێز لە ساڵی 2019بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی راپۆرتەكەی ئاس، تیۆ هێرناندێز زۆرێک لەو مەرجانەی تێدایە كە ریال مەدرید دەیەوێت:

  • ئەزموونی هەبێت
  • گرێبەستەكەی لە كۆتاییهاتن نزیكدەبێتەوە
  • دەتوانێت بە خێرایی خۆی بگونجێنێت
  • ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات
  • نرخەكەی كەم دەبێت
  • تەمەنی27 ساڵە
  • یاریزانەكە حەز بە گەڕانەوە دەكات و یانەكە باش دەناسێت

تیۆ هێرناندێز لەم وەرزەدا لەگەڵ میلان 46 یاریی كردووە توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

تیۆ هێرناندێز

بابەتی زیاتر

Back to top button