
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگا بارسێلۆنا دەبێتە میوانی ریال ڤایادۆلید.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ڤایادۆلید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

ریال ڤایادۆلید هەر زوو دابەزیە خولی یانە پلە دووەكانی ئیسپانیا و وەرزی داهاتوو بەشداری لالیگا ناكات.
بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و ركابەری بردنەوەی نازناوی خولەكە دەكات.
لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری ئینتەر میلانی كرد و لە یارییەكی پڕ گۆڵدا هەردوولا بە سێ گۆڵ یەكسان بوون، چاوەڕوان دەكرێت سێشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە میلانۆ بكرێت.
لەم وەرزەدا لە 33 یاریی 24 یاریی براوە بووە، 4 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت.
ڤایادۆلیدیش لە 33 یاریی تەنیا چوار یاریی براوە بووە و چوار یاریی یەكسان بووە و 25 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 16خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی خولەكە دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ڤایادۆلید بە بێ كارل هاین و هێنریكی سێلڤا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارساش بە بێ لیڤاندۆڤسكی ، بالدێ، كۆندێ، كاسادۆ و بێرناڵ بەرامبەر ڤایادۆلید یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڤایادۆلید
فێرێرا
پێرێز، ئۆلیڤێرا، رۆسا ، سانچێز
مۆرۆ، مارتین، گرلیچ
توهامی، لاتاسا، ئێندایێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
شتیگن
فۆرت، كوبارسی، ئاراوخۆ، مارتن
گاڤی، گارسیا
یامال، لۆپێز، فاتی
تۆرێس