
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی نوێی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یارییەكی قورسدا و لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمس دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 35ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە یارییەكی قورسی چامپیۆنزلیگدا لە یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەرامبەر پاریس سانجێرمان شكستیهێنا.
لەم وەرزەدا لە 34 یارییدا 18 یاریی براوە بووە سیازدە یارییش یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بۆرنمس بە راهێنەرایەتیكردنی ئیراولا وەرزێكی نایابیان هەیە و بە جۆرێک لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە 34 یارییدا سیازدە یاریی براوە بووە یازدە یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، جۆرجینیۆ، گابریێل ماگالاش، خێسوس، كالافیۆری و تۆمیاسو رووبەرووی بۆرنمس دەبێتەوە.
بۆرنمس بە بێ كریستی، ئونال و سینێستێرا رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، كیڤیۆر، سالیبا، تێرنی
رایس، زینچینكۆ، رایس
نوانێری، ترۆسارد، مێرێنیۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس
كیپا
ئارۆنس، زابارنی، هیوسن، كیركێز
كریستی، كوك
سیمینیۆ، كلوڤێرت، ئۆتارا
ئیڤانیڵسن