عێراقکوردستان

عەبدولغەنی شەهد سوپاسی تەڵال بلووشی دەکات

زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا یەکسان بوو

Yariga App

یاریگا –

عەبدولغەنی شەهد راهێنەری نوێی زاخۆ دوای یارییەکەی بەرامبەر زەوڕا سوپاسی تەڵال بلووشی راهێنەری پێشووی زاخۆی کرد.

زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەرەکانی لە یاریی لووتکەدا بە ئەنجامی 0 _ 0 لەگەڵ زەوڕا یەکسان بوو، ئەم یارییە یەکەم یاریی عەبدولغەنی شەهد راهێنەری نوێی زاخۆ بوو دوای رۆیشتنی تەڵال بلووشی قەتەڕی.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە عەبدولغەنی شەهد راهێنەری زاخۆ باسی راهێنەری پێش خۆی و ئەنجامی یارییەکەی کرد و گوتی:

سوپاسی تەڵال بلووشی راهێنەری پێشووی تیپەکە دەکەم بۆ ئەوەی کە پێشکەشی کرد، یارییەکی باشمان کرد هەندێ کات دەکرا ئەنجامی یارییەکە بگۆڕین، هەوڵدەدەین ئەوە لە توانامان بێت پێشکەشی بکەین بۆ ئەوەی زاخۆ لە کێبڕکێ دانەبڕێت، ئامادەنەبوونی هاندەر کاریگەری تەواوی لە سەر تیپەکە هەیە، ماوەیەکی کورتە ئەرکەکەمان وەرگرتووە پێویستە زیاتر کار لە سەر دەروونی یاریزانەکان بکەین، بە دەست هێنانی خاڵێک لەم بارودۆخە خراپ نیە.

پێنج یارییە زاخۆ سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمار نەکردووە، بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت و گەڕی داهاتووش لە بەغدا رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە، زەوڕاش بە 65 خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button