
یاریگا –
لە یارییەکی بەهێزدا نەورۆز لە نێو یاریگای خۆی میوانداری شوڕتە دەکات و هاندەرەکانیشی ناتوانن ئامادەبن.
شەممە ( 3ـی ئایاری 2025 ) نەورۆز لە یاریگای خۆی کاتژمێر 8:30ـی شەو لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی شوڕتە دەبێتەوە، بەهۆی ئاژاوەکەی بەرامبەر زاخۆ فیدراسێۆنی توپی پێی عێڕاق سزای نەورۆزی داوە و تا کۆتایی وەرز یارییەکانی نێو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا یانەی نەورۆز ئاگاداری هاندەرانی دەکاتەوە کە بەهیچ جۆرێک ناتوانن لە نێو یاریگا و دەرەوەی یاریگاش ئامادەبن، بۆیە داوادەکات پابەندی بریارەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بن بۆ ئەوەی سزاکە قورستر نەکرێت و یارییەکە بەڕێوەبچێت.
بۆ ئەم یارییە نەورۆز بە هۆی پێکانەوە لە توانای هەر یەک لە یاریزانان راستگۆ فەریق و باکۆ عومەر بێبەش دەبێت، لە مێژووسدا هەر دوو یانە حەفت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز یەک یاریی بردۆتەو و شوڕتەش لە دوو یارییدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە چوار یارییشدا یەکسان بوونە. نەورۆز 16 گۆڵی کردووە و شوڕتەش بە هەمان شێوە 16 گۆڵی تۆمار کردووە.
سوور پۆشەکانی سلێمانی 38 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 13ـەم دێن و گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر نەجەف یاریی دەکات، شوڕتە 62 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.