ئیتاڵیاگرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر میلان پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

گورزێکی گەورە..

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ئینتەر میلان پێکانی لاوتارۆ مارتینێزی راگەیاند و ئەستەمە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات.

ماڵپەڕی فەرمی ئینتەر میلان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ لاوتارۆ مارتینێز کراوە، دەرکەوتووە لە ماسوولکەکانی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و وادەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای چاکبوونەوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا، ئەستەمە لاوتارۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادەبێت و بەڕێژەی %99 لەو یارییە بێبەش دەبێت.

چوارشەممەی رابردوو 30ـی نیسان بارسێلۆنا و ئینتەر میلان لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووبوونەوە، لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمی یارییەکە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەر میلان تووشی پێکان بوو، لەسەرەتای گێمی دووەم نەگەڕایەوە یاریگا و بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

سێشەممەی داهاتوو 6ـی ئایار، ئینتەر میلان لە یاریگای جۆزیێپی میازا لە یاریی گەڕانەوە میوانداری بارسێلۆنا دەکات و براوەیان دەگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button