عێراقکوردستان

پەیامێک لە ئەمجەد عەتوانەوە بۆ هاندەرانی زاخۆ

هێشتا دەرفەتی کێبڕکێ کردنمان ماوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکار و  ئەستێرەی زاخۆ دەربارەی دۆخی ئەم دواییەی تیپەکەی بە زمانی کوردی پەیامێک ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە دەکات.

دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و گۆڕینی راهێنەری تیپەکە، ئەمجەد عەتوان ناوەڕاستکار و ئەستێرەی زاخۆ پەیامێک ئاڕاستەی هاندەران دەکات و داوای پاڵپشتی زیاتر دەکات لە کاتی ئێستا، ئەمجەد لە پەیامە کوردیەکەیدا دەڵێت:

بۆ سەرجەم هاندەرانی زاخۆ کە هەمیشە پاڵپشتی من و یانەی زاخۆ بوون، پێویستە ئێستا هەمومان پێکەوە بین و دووربین لە هەموو کێشە و رەخنەیەک، ئێمە هێشتا دەرفەتمان ماوە رکابەری بکەین بۆیە پێویستمان بە ئێوەیە، تکایە پاڵپشتی راهێنەر و دەستەی راهێنەران بن ئێستا کاتی گلەیی و رەخنە نیە، با هەموومان ئامانجەکەمان بپێکین.

ئەمجەد لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشاندەدات و توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بکات و هەشت ئەسیستیش بکات، سێ یارییە ئەمجەد یاریی ناکات زاخۆ نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆمار بکات.

لە یاریی لووتکەدا ئەمشەو کاتژمێر 8:30 زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات، زاخۆ بە 52 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button