
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت ئیدارەی یانەكەی گرێبەستی ئێریک گارسیا نوێ بكاتەوە.
ئێریک گارسیا لە هاوینی ساڵی 2021 لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
گارسیا هاوینی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی جیڕۆنای ئیسپانی یاریی دەكرد.
👀 El Barça decide el futuro de Eric Garciahttps://t.co/6ryJxUKvsT
— Diario SPORT (@sport) May 2, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئێریک گارسیا تاوەكو 2029 نوێ بكاتەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، هانزی فلیک راهێنەری یانە ئیسپانیەكە بە تایبەت داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی ئێریک گارسیای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە.
ئیدارەی بارسێلۆنا یاریزانەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە دەیانەوێت پێش مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.
یاریزانە 24 ساڵانەكە لەم وەرزەدا بەشداری 39 یاریی كردووە توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.
