ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا درێسێكی جیاواز لە كلاسیكۆ دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

لە کلاسیکۆی داهاتوو بارسێلۆنا، بە درێسێکی جیاواز رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، لە یاری کلاسیکۆی داهاتوو یانەی کاتالۆنییەکە جارێکی دیکە بە درێسێکی جیاواز بەرامبەر بە ریال مەدرید یاری دەکات، کە یارییەکە لە 11ـی ئایار لە یاریگای مۆنجویک بەڕێوەدەچێت.


بارسێلۆنا لەو یارییەدا لۆگۆی تراڤێس سكۆت، راپەری ئەمریكی لەسەر درێسەكەی دادەنێت و لە ریكلامەكەدا هەرسێ یاریزان لامین یامال، كۆندێ و بالدێ بەشدارییان كردووە.

ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان بارسێلۆنا و کۆمپانیای سپۆتیفای دێت، کە کۆمپانیاکە تایبەتە بە بواری میوزیک و سپۆنسەری سەرەکی یانە کاتالۆنییەکەشە.

هاوکات ئەمە جاری یەکەم نییە بارسا ئەم کارە دەکات، لە رابردوویشدا لە چوارچێوەی هەمان گرێبەست جارێک لۆگۆی راپەری بەناوبانگ “درەیک” ، جارێکیش لۆگۆی گۆرانیبێژی کاتالۆنی رۆزالیا و جارێكیش كارۆڵ جی لەسەر درێسەکەی داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button