ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی چابی ئاڵۆنسۆ و ریال مەدرید

مەدرید بە زووی راهێنەرەكەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ مۆندیالی یانەكان دەیەوێت ریزەكانی رێكبخاتەوە و بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ دەدات.

كارلۆ ئانچێلۆتی دوای ئەوەی وەرزێكی خراپ و بێ دەستكەوتی لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێكرد، دوایین رۆژەكانی لەگەڵ یانەكە بەسەردەبات.

بۆ یەکەمجارە گۆڕانکارییەکی گەورە لە مۆندیالی یانەکان روودەدات، ئەمجارە 32 یانە بەشداری تێدادەکەن و وەکو مۆندیالی هەڵبژاردەکان، چوار ساڵ جارێک دەکرێت.

پاڵەوانیەتییەکە لە ناوەڕاستی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێت و چەندین یانەی گەورەی جیهان بەشداری تێدا دەکەن.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ریال مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی لە مۆندیالی یانەكان چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەرایەتی یانەكەیان بكات.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، چابی ئاڵۆنسۆ پێی باشە لە دوای مۆندیالی یانەكان پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە وەربگرێت و دوای رۆیشتنی ئانچێلۆتی راهێنەرێكی كاتی بۆ ئەو پاڵەوانییەتیە دەستنیشانبكرێت، بەڵام ریال مەدرید لە پێناو رێزگرتن لە پاڵەوانییەتیەكە پێیان باشە راهێنەرێكی هەمیشەیی راهێنەرایەتی یانەكەیان بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button