
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یەكەم یاریی هەفتەی 35 مانچێستەر سیتی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆڵڤز بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 35ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ كراوەتە دەرەوە و لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگیش بێهیوا بووە، تەنیا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا ركابەری دەكات و لە پرێمەرلیگیش هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەدات.
تەنیا سێ یاریی بۆ كۆتایهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ماوەو ركابەری گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەردەوامە.
لەم وەزەدا پێنج یانەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دەگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دوو كورسیان مسۆگەر كردووە و هەریەک لە یانەكانی نۆتینگهام، نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی سێ كورسییەكەی دیكە دەدەن.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 34 یاریی لە 18 یاریی براوە بووە، 7 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز لە 34 یاریی لە 12 یاریی براوە بووە و پێنج یاریی یەكسان بووە و 17 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی سیازدەی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ هالاند، جۆن ستۆنز، ئاكێ و رۆدری رووبەرووی وۆڵڤز دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا وۆڵڤز بە بێ مۆسكێرا و ساسا كالادزیچ رووبەرووی سیتی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئۆرتیگا
نونێس، دیاس، ئۆ رێلی، ڤاردیۆڵ
كۆڤاسیچ، گوندۆگان
بێرناردۆ، دی برۆین، دۆكو
مەرمووش