ئه‌وروپاگرنگترین

ئامارەکان؛ مان یونایتد لەسەر ئاستی کیشوەرەکە باشترە لە مان یونایتدی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە تێکشاندنی ئاتلێتیک 0-3 بیلباو لەنێو یاریگای سان مامێس سەلماندی هێشتا لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا ژمارەیەکی قورسە.

کوڕانی روبن ئامۆریم لە یاریی چوونی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ تەنها یەک گێمیان بەس بوو بۆ گۆڵبارانکردنی خاوەن ماڵ.

بەگوێرەی تۆڕەکانی تایبەت بە ئامار و ژمارەکان، مان یونایتدی لە رکابەرێتیەکانی کیشوەرەکە زۆر لە مان یونایتدی خولی نێوخۆیی باشترە.

مان یو بەم بردنەوەی ئەمشەو، وەک تاکە یانەی نێو سەرجەم 72 یانە کێبڕکێکارەکەی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ و کۆنفرانس لیگ) مایەوە کە تا ئێستا تامی هیچ شکستێکی نەکردووە دوای ئەنجامدانی 13 یاریی.

ئەوە و هەروەها لە 7 یاریی لە ماوەی ئەمساڵی 2025 له یۆرۆپالیگدا 19 گۆڵی تۆمارکردووە. کەچی لە پرێمەرلیگ لە 15 یاریی خولی ئینگلیزی خاوەنی تەنها 18 گۆڵە.

دوای بێهیوابوونی تەواوەتییان لە پرێمەرلیگ کە لە پلەی 14 دێن، شەیتانە سوورەکان چاویان لە یۆرۆپالیگە لە رێگەیەوە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئامانجە گەورەترەکەیان کە چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button