
یاریگا –
سێر جیم راتکڵیف ناچارە مامەڵە لەگەڵ راستیەکدا بکات بۆ جێبەجێکردنی نیازەکانی لە مانچێستەر یونایتد.
راتکڵیفی دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای Ineosی بەریتانی کە خاوەندارێتی تەواوەتی یانەی نیسی فەڕەنسی و چارەکێکی شکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات، چاوی لەوەیە بەیەکجاریی دەستبەرداری نیس بێت.
زانیارییەکان کە تۆڕی هەواڵی لێ ئینفۆرمێی فەڕەنسی بڵاویکردووەتەوە، ئەوەشی ئاشکراکردووە نیازی راتکڵیف لەو هەنگاوەیدا بۆ ئەوەیە بە پارەی فرۆشتنی نیس بتوانێ تەواوی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد بکڕێتەوە.
کۆتاجار ئەو سەرمایەدارە ئینگلیزیە پشکەکانی لە مان یونایتد زیادکردبێت مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووبوو کە رێژەکەی گەیاندە %28.94ی کۆی پشکەکانی یانەکە.
لە هەنگاوە نوێیەکەیدا دەیەوێت یانەکە بەتەواوەتی لە خێزانی گلەیزەرسی ئەمریکی بکڕێتەوە و بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەرەکەی مان یو.
دەنگۆ هەیە سعودیەکان وەک یەکەمین کڕیا لە مامەڵەکردنی کڕینی نیس بچنەپێشەوە.
Vente de l’OGC Nice : Jim Ratcliffe mandate une banque, le PIF serait intéressé https://t.co/67ePZCS2qb
— l’Informé (@LInforme_) May 1, 2025