موژدەی سوپرایزێکی گەورە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدرێت

یاریگا –
لە ئێستاوە موژدەی سوپریزێکی گەورە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدرێت بۆ بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.
بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فلیک کە یەکەم وەرزیەتی لەگەڵ یانەکە دوای رۆیشتنی چاڤی هێناندێز، ئاستێکی خەیاڵی پیشاندەدەن و ژمارەیەکی ئێجگار گەورەن لەسەر ئاستی سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان، بەجۆرێک پێشبینی بردنەوەی سیانە نازناوەکەیان بۆدەکرێت. ئەوە سەرەڕای بوونی کێشەی دارایی قووڵ کە بەرۆکی یانە کاتالوونیەکەی گرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی El Nacionalی ئیسپانی، ئەو رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەی نێوان بارسێلۆنا و کۆمپانیای نایکی کە نزیکە لەوەی بەفەرمی رابگەیەندرێت دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانیان لە ساڵی رابردوو، بووژانەوەیەکی گەورە بە ژێرخانی بلاوگرانا دەبەخشێت و دەستواڵای دەکات بۆ گرێبەست و هێنانی یاریزانی دڵخوازی خۆیان کە چەند وەرزێکە بەهۆی گرفتی داراییەوە ناچالاکبوون لە بازاڕەکەدا.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە ئەگەری رێککەوتنی نێوان یانەکە و کۆمپانیا ئەمریکیەکە کە پێدەچێت بۆ ماوەی 10 ساڵ بخایەنێت و بە ساڵانەی 90 ملیۆن یۆرۆ جگە لە پاداشتە داراییەکان، ئەوا یەکەم ئامانجی بارسا گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند دەبێت لە یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو.
سەرچاوەکە لەوەش زیاتری خستووەتەڕوو. بەوەی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ هێرشبەرە نەرویجیەکە ناوازە دەبێت، بەجۆرێک دەیکات بە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەکەدا
🚨 Barcelona are ready to start laying the foundations for a move to sign Erling Haaland in 2026.
They believe their new Nike deal will give them the fund to afford Haaland.
The striker would be the most expensive player in the club’s history.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/lCxYevOrTt
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 1, 2025