ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا تووشی پێکانێکی سەخت دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا پێکانی ژووڵ کوندێی بەرگریکاری تیپەکەی راگەیاند.

شەوی رابردوو 30ـی نیسان، لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئینتەر میلانی کرد و یارییەکە 3-3 بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بەڵام لە خولەکی 42ـی یارییەکە گورزێکی گەورە بەر بارسێلۆنا کەوت و ژووڵ کوندێ بەهۆی پێکان لە رانیدا یاریگای جێهێشت.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ژووڵ کوندێ کراوە، دەرکەوتووە لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە، گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای چاکبوونەوەی یاریزانەکە لە پێکانەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، کوندێ بەهۆی ئەو پێکان بۆماوی سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە و لە پێنج یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button