
یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیارێکی نوێی لەبارەی بەشداریکردنی ئەو خانمانەی رەگەزی خۆیان گۆڕیوە (ترانسجێندەر) لە تیمی خانماندا.
مانگی رابردوو، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاری هەموارکردنەوەی رێساکانی تۆپی پێی ئینگلتەرایدا و مەرجی توندی بۆ شایستەبوونی خانمانی رەگەزگۆڕاو (ترانسجێندەر) دەرکرد.
دوای بڕیاری دادگای باڵای شانشینی بەریتانیا لە 15 ئەپریل/نیسانی رابردوو کە پێناسی خانمانی بە گوێرەی رەگەزی بایۆلۆجی یەکلاییکردەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەم سیاسەتەی هەڵوەشاندەوە و روونیکردووەتەوە، تەنیا ئەوانەی لە بنچینەی بایۆلۆجیدا مێن، دەتوانن بەشداری لە تۆپی پێی خانماندا بکەن.
ئەمە بابەتێکی ئاڵۆزە و هەڵوێسیتی ئێمە بەردەوام پەیوەستە بە گۆڕانکارییەکان لە یاسا و زانست، بەڵام دەبێ گۆڕینی سیاسەتەکان زۆر روون بێت و لە کاتی پێویستدا بگەڕێینەوە سەر رەگەکانی بابەتەکە و بڕیاری گۆڕانکاری تێدا بکەین.
دەزانین بڕیارەکە بۆ ئەوانە قورس دەبێت کە تەنیا خوازیاری یارییکردنن، پەیوەندی بە تەواوی یاریزانانی رەگەزگۆڕاو ‘ترانسجێندەر’ دەکەین و بڕیارەکەیان بۆ روون دەکەینەوە. ئەگەرەکانی بەردەوامبوونیان لە یارییەکە بە شێوازێکی دیکە دەخەینەڕوو.
سیاسەتی پێشووی چۆن بوو؟
بەپێی یاسای هەموارکراوی 11ی ئەپریل/نیسانی رابردوو، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رێگەی بە بەشداریکردنی ترانسجێندەرەکان (رەگەزگۆڕاو) بەگوێرەی چەند پێوەرێک دابوو.
بەگوێرەی یاسای کۆن، ژنانی رەگەزگۆڕاو دەبووایە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بسەلمێنن لەخوار ئاستی دیاریکراودایە و بەگوێرەی بەڵگەی پزیشکیش، لانیکەم لە 12 مانگی پێشوودا، سنوورەکەی تێنەپەڕاندبێت.
لە خاڵێکی دیکەدا، پێویستبوو هەر یاریزانێکی رەگەزگۆڕاو، ساڵانە تۆماری وەرگرتنی چارەسەری هۆرمۆنی پێشکەشبکات.