
یاریگا –
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت له كۆتایی وه‌رز گفتوگۆ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بكات.
ناپۆلی پێشه‌نگی خولی ئیتاڵی گرتووه به كۆكردنه‌وه‌ی 74 خاڵ 3 خاڵ له پێش ئینته‌رمیلانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه و ده‌یه‌وێت نازناوی سكۆدیتۆ بباته‌وه.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی رودی گالێتی رایگه‌یاندووه، ناپۆلی و كۆنتی گفتوگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دواده‌خه‌ن بۆ كۆتایی وه‌رز و ئێستا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵی ده‌بێت.
🚨🗣️ #Napoli and #Conte will meet at the season’s end to discuss the future, focusing now on the race for the Scudetto.
‼️ Antonio wants firm guarantees to stay: no decision has been made yet.
🎯 If a change were necessary, the 🇮🇹 club admires Italiano, Fabregas and Allegri. pic.twitter.com/y0Zb3d6fGT
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) May 1, 2025
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، كۆنتی ده‌یه‌وێت گه‌ره‌نتی مانه‌وه وه‌ربگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك خواسته‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه ئیتاڵیه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، یانه‌ی ناپۆلی پلانی جێگره‌وه‌ی داناوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه نه‌گاته رێكه‌وتن، ئه‌ویش گفتوگۆكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یۆڤینتۆس و میلان و سێسك فابریگاسی راهێنه‌ری ئێستای كۆمۆی ئیتاڵیه، یه‌كێك له‌م دوو راهێنه‌ره ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی كۆنتی.
له هاوینی رابردوو یانه‌ی ناپۆلی كۆنتی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له ساڵی 2027 كۆتایی دێت و یانه‌كه و كۆنتی ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی نێوانیان درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه داوای گه‌ره‌نتی له یانه‌كه‌ی ده‌كات.