ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ لیڤاندۆڤسکی بەشداری یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەر دەکات؟

تیمی پزیشکی بارسێلۆنا دوابڕیار دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە جەنگی دژە کاتدایە و هەموو هەوڵێک بۆ ئامادەکردنی تەواوی چەکەکانی بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر ئینتەر میلان دەدات.

تیمی پزیشکی بارسێلۆنا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئالێخاندرۆ بالدێ و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکەن، تاوەکو بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەبن.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، هەواڵی دڵخۆشکەر بە هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە گەیێندراوە و بالدێ بۆ یاریی گەڕانەوە ئامادە دەبێت. بالدێ لە یاریی 12ی مانگی رابردوو لە یاریی بەرامبەر لیگانێس تووشی پێکانبوو.

پێشبینی دەکرا بالدێ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت و ئێستا ئاماژەکان هەمووی بەرەو ئامادەبوونی یاریزانەکەیە.

پێشبینی دەکرێت سبەی هەینی رەزامەندی تیمی پزیشکی بۆ دەستپێکردنەوەی تەواوی مەشقەکانی وەربگرێت و چەند خوولەکێک بەشداری یاریی داهاتوو بەرامبەر ریال ڤایادۆلید بکات.

لەلایەکی دیکەوە، دۆخی تەندروستی لیڤاندۆڤسکی جیاوازە، بەڵام هیوایەک بۆ بەشداریکردنی لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەر هەیە.

لیڤاندۆڤسکی خاوەن 40 گۆڵ، لە 19ی مانگی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ تووشی پێکانبوو، ئەوکات پێشبینی دابڕانی بۆ ماوەی سێ هەفتە دەکرا، بەڵام ئێستا هاوکێشەکە گۆڕاوە و لەوانەیە دووشەممە مۆڵەتی گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان پێبدرێت.

ئامانجی فلیک ئامادەبوونی لیڤاندۆڤسکییە لەسەر کورسی یەدەک و لە کاتی پێویستیدا، بەشداری جەنگی جیوزێپی میاتسا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button