ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریكی یاریزانێكی ریال مه‌دریدی ده‌وێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر داوای لویس ئێنریكی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیاری ریال مه‌درید بكات.

ئێدواردۆ ئیندا لە بەرنامەی ‘ئێل چیرینگویتۆ’ ئاشکرای کرد کە پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات له‌ مێڕكاتۆی هاوینه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێندریكی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.

یاریزانە بەڕازیلییەکە نایەوێت یانەی ڕیال مەدرید جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی ئانچیلۆتی لەم وەرزەدا كه‌مترین ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێدراوه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانیش رایگه‌یاندووه‌، پاریس سانجێرمان لەرێگەی ناوەندێکی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە دەوروبەری ئێندریک کردووە بۆ ئەوەی بزانێت یاریزانەکە ئاماده‌یه‌ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.


پاریس سانجێرمان پێشتر لە تەمەنی 16 ساڵیدا كاتێك یاریزانه‌كه‌ له‌ یانەی پاڵمێراس بوو، هه‌وڵیدابوو گرێبەست لەگەڵ ئێندریک بکات، ئێستا یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت مووچەکەی بۆ دوو هێندە به‌رزبكاته‌وه‌، بەڵام یانەکە گوێ لە ئۆفەرەکانی هێرشبەرە لاوەکە ناگرێت، ته‌نها ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه‌ خۆی داوای رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌ بكات، سەرەڕای ئەوەی یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ تەنها شەش یاری وەک یاریزانی سەرەکی كردووه‌، پێنج یاری لە جامی شا بووه.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  له‌ مێركاتۆی زستانه‌ی رابردوو یانەی ریال مەدرید دەیان داواکاریی له‌ پێنج خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا بۆ یاریزانه‌كه‌ی پێگه‌یشتبوو، به‌ڵام یانه‌ سپی پۆشه‌كه‌ سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی ره‌تكردووته‌وه‌.

پاریس سانجێرمان هاوشێوەی یانە گەورەکانی دیکەی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێندریک دەکات لەکاتێکدا ریال مه‌درید نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌ لاوه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ره‌كه‌ بێت، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه‌ نزیكه‌ی 100 میلۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئێندریک لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشە و نایه‌وێت په‌له‌ بكات له‌ بڕیاردان به‌ تایبه‌ت باسی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر كارلۆ ئانچێلۆتی گه‌رمه‌ و یاریزانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت چاوه‌رێ بكات له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی دیكه‌ ده‌رفه‌تی زیاتری پێبدات و بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ بگونجێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button