
یاریگا –
رۆژنامە مەدریدییەکان هێرشێکی توند دەکەنە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئینتەر میلان.
شەوی رابردوو 30ـی نیسان، لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئینتەر میلانی کرد و یارییەکە 3-3 بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە خولەکی 74ـی یارییەکە هێنریخ مخێتاریان گۆڵی چوارەمی ئینتەر میلانی کرد بەڵام بەهۆی ئۆفساید رەتکرایەوە، حەڵەتەکەش مشتومڕێکی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە دژە کاتالوونییەکان گۆڵەکە بە دروست لەقەڵەم دەدەن.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، تۆماس رۆنسێرۆ هێرشی کردووەتە سار ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانانی ژووری ڤاڕ و لەوبڕوایەدایە ستەمیان لە ئینتەر میلان کردووە.
گۆڵێکی دروستی ئینتەر رەتکرایەوە، ئەمڕۆ نەوەکانی نێگرێیرا لەژووی ڤاڕ بوون.
Gol legal. El sobrino de Negreira estaba hoy en el VAR… pic.twitter.com/kiMuV6ekuE
— Tomás Roncero (@As_TomasRoncero) April 30, 2025
هەمان رۆژنامەنووس وێنەیەکی دەستکاریکراوی مخێتاریانی شەیرکردووە و گاڵتە بە بڕیاری ناوبژیوان دەکات
Mkhitaryan según la UEFA: pic.twitter.com/CDlvTJ4tji
— Inter Milán Col 🇮🇹🇨🇴 (@InterMilanCol) April 30, 2025
هاوکات پێگەی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکارییەکانی ڤار، هیچ شیکارییەکی بۆ حاڵەتەکە نەکردووە، تەنیا وێنەیەکی دیمەنەکەی بەبێ هیچ قسەیەک بڵاوکردووەتەوە.
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) April 30, 2025