بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

ئامۆریم: ئەگەر یۆکێرێش تەنها لەپێناو یەک ئامانجدا دێتە مان یونایتد، باشترە نەیەت

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم راشکاوانە رای خۆی لەسەر دەنگۆی هاتنی ڤیکتۆر یۆکێرێشی سپۆرتینگ بۆ مانچێستەر یونایتد وت.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئاتلێتیک بیڵباو لە چوارگۆشەی زێڕینی یۆرۆپالیگ، ئامۆریم خاڵی لەسەر پیتەکان دانا لە پەرەسەندنی زانیارییە مێدیاییەکان کە چەند رۆژێکە باسی رێککەوتنی یۆکێرێش و مان یونایتد دەکەن.

ئامۆریم کە پێش ئەوەی بێتە ئۆڵدترافۆرد چەند وەرزێکی زێڕینی لەگەڵ سپۆرتینگ و هێرشبەرە سویدیەکە بەسەربردبوو، رەتیکردەوە هەر یاریزانێک تەنها لەپێناو یەک ئامانجی دیاریکراودا بێتە یونایتد و وتی

گرێبەست لەگەڵ یۆکێرێش؟ من قسەم لەگەڵ نەکردووە. بەڵام ئەگەر یاریزانێک بیەوێت تەنها لەپێناو چامپیۆنزلیگ بێتە مان یونایتد، ئەوا با نەیەت.

راهێنەرە پۆرتوگالیەکە ناو و ئامانجە گشتییەکانی یانەکەی لەپێشینە زانی و وتی

ئێمە یاریزانێکمان دەوێ نوێنەرایەتی یانەکە بکات نەک تەنها بێت بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیەکی دیاریکراودا.

ئەو قسانەی روبن لەکاتێکدایە هێشتا یونایتد سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەر نییە، بەوپێیە لە خولی ئینگلیزی بێهیواکراوە لە ریزبەندیی 14 دێن و، لە یۆرۆپالیگیش بەربەستی چوارگۆشەی زێڕین و فیناڵیشی لەپێش ماوە وەک تاکە هیوایەک بۆ گەیشتن بۆ چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button