دوایین پەرەسەندن؛ ئانچێلۆتی و بەڕازیل کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکەن

یاریگا –
نێوان کارلۆ ئانچێلۆتی و هەڵبژاردەی بەڕازیل کۆتایی نەهاتووە و کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکەن.
رۆژنامەنووسی رادیۆی ماکا، رامۆن ئالڤارێز دی مۆن بڵاویکردووەتەوە، هێشتا دانوستان لەنێوان کالۆ ئانچێلۆتی و فیدارسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بەردەوامە و گفتوگۆی نێوانیان کۆتایی نەهاتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئانچێلۆتی لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر گرێبەستەکە دەکەن.
🚨Mi información es que Ancelotti y Brasil siguen negociando y retocando el contrato que ya estaba preparado. Ancelotti piensa que no habrá problema con el Madrid en su salida. Hay prevista una reunión hoy. pic.twitter.com/YxVJhzi57J
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) April 30, 2025
رامۆن ئاماژەی بەوش کردوو، راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەوبڕوایەدایە ئەگەر ریال مەدرید جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بەڕازیل بکات هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ یانەکەی بۆ دروست نابێت و بەڕیزەوە کۆتایی بە گرێبەستەکە دەهێنن.
ئەم زانیارییە نوێیانەی رادیۆی مارکاش پێچەوانەی زانیارییەکانی رۆژنامەی گڵۆبۆیە، کە رۆژنامە بەڕازیلییەکە رایگەیاندبوو نێوان ئانچێلۆتی و بەڕازیل کۆتایی هاتووە و کارلۆ نابێتە راهێنەری سامبا.
گۆڕانکاری گەورە؛ بۆچی ریال مەدرید لە بەڕێکردنی ئانچێلۆتی پەشیمانبووەتەوە؟