ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس گرێبەستی هێرشبەرێکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارکادیوس میلیک، هێرشبەری پۆڵەندی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس نوێدەکاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یوڤێنتوس بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئارکادیوس میلیک گەیشتوونەتە رێککەوتنی و گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکەیان بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە.

میلیک لە هاوینی 2022 بەشێوەیەکی خواستن لە مارسیلیاوە پەیوەندی بە یوڤێتوس کرد، خانمە پیرەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 7.30 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 درێژکردەوە.

میلیک بە درێسی یوڤێ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 75 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە.

هێرشبەرە 31 ساڵانییەکە نازناوێکی لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێناوە و لە وەرزی 2023/2024 بووەتە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button